رژێمی داگیرکەر بە بەهانەی "دروز" هێرش دەکاتە سەر سوریا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش دەکەنە سەر خاکەکانی سوریا.
بەناو سەرئەرکانی سوپای رژێمی داگیرکەر ئیال زەمیر فەرمانی بە سوپای داگیرکەر کرد کە ئەگەر چالاکی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش بکەنە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی حکومەتی نوێی سوریا.
سوپای داگیرکەر راگەیاند، "ئیال زەمیر دوای هەڵسەنگاندن لەبارەی دۆخی سوریا فەرمانی دا ئەگەر چالاکییەکانی چەکداری لە دژی دروز بەردەوام بێت هێرش بکرێتە سەر رژێمی نوێی سوریا."
سوپای داگیرکەر دوێنێ راگەیاندبوو کە بۆ پشتیوانی لە دروز هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجام داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.